ديدارى تره‌مپ و فوئاد حوسێن لەواشنتن

ديدارى تره‌مپ و فوئاد حوسێن لەواشنتن
شاندى عێراق به‌ سه‌رۆكايه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى و به‌ ياوه‌رى فوئاد حوسێن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى كوردستان دوێنێ له‌ كۆشكى سپى ديدارێكيان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ ئه‌نجامدا.

له‌ ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ره‌وشى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان به‌غدا و واشنتن و شه‌ڕى داعشيان تاوتوێكرد و عه‌بادى رايگه‌ياند، ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا گه‌رموگوڕتره‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
Top