"قەندیل و شام ئەمریان بە پەکەکە داوە، داعشەکان ئازاد بکرێن و ئەندامانی ئەنەکەسە زیاتر دەستگیر بکرێن"
(عهبدولباست حهمۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''پهكهكه ئەو داعشانەی ئازاد کردووە، کە دەستگیری کردبوون، کەچی ٦٠ ئەندامی ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە زیندانی پەکەکەدان و ئازادیان ناکات، ئەمەش پیلانێکی ڕژێمی سووریا و پەکەکەیە، کە دەبێ داعشەکان ئازاد بکرێن و ئەندامانی ئەنەکەسە لە زینداندا بن.''
ئهندامەکەى مهكتهبى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان-سووریا دەڵێت: ''پەکەکەی ڕۆژئاوا لە قەندیل و شامەوە ئەمری پێ کراوە، دەبێ هەرچی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئازادیان بکات، کەچی بەردەوام بن لە زیندانیکردنی ئەندامانی ئەنەکەسە. قەندیل ئەمرێکی دیکەیشی داوەتە پەکەکەی ڕۆژئاوا، کە دەبێ لە باشووری کوردستان بەردەوام بن لە نانەوەی ئاژاوە و هەرچی لە دەستیان دێت، بیکەن بۆ ئەوەی ببنە ئاستەنگ لەبەردەم سەربەخۆییی کوردستاندا.''
(عهبدولباست حهمۆ) گوتیشی: ''قەندیل ئەمرێکی دیکەی داوەتە پەکەکە، بۆ ئەوەی شەڕی کورد و کورد دروست بکات و نەیەڵێت، دۆزی کورد بە ئامانج بگات، بەڵام ئێستا جیهان ئاگادارە لەو کارە نامرۆیانەی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەیکات و لە هەرێمی کوردستانیش دەستی کردووە بە کاری نابەجێ و داگیرکردنی گوندە سنوورییەکان و نانەوەی بشێوی لە شنگال و ناوچەکانی دیکەدا، ئاشکرایشە پەکەکە ئەجێندای ئیقلیمی جێبەجێ دەکات و داهاتوویان رۆشن نییە و لەو پیلانانەیاندا شکست دەبات''.
kdp-
