ئه‌ردۆگان پیرۆزبایی جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌كات
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، له پێگه تایبه‌تییه‌كانى خۆى له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانى ئینته‌رنێت، به زمانى كوردى جه‌ژنه پیرۆزه‌ى نه‌ورۆز ده‌كات.
ئه‌ردۆگان به هه‌ردوو شێوه‌زارى سۆرانى و كرمانجى، جه‌ژنه پیرۆزه ده‌كات و ده‌نووسێت :" به‌م بۆنه‌یه‌وه ڕۆژى نه‌ورۆز له ته‌واوى خوشك و برایان پیرۆز ده‌كه‌م".
هیواش ده‌خوازێت، نه‌ورۆز مژده‌ى ئاشتى و سه‌قامگیرى و خوشگوزه‌رانى بێت.
هه‌روه‌ها ده‌نووسێت :" نه‌ورۆز ڕۆژێكه له ناوچه‌یه‌كی جوگرافى فراواندا سیمبوڵى بوژاندنه‌وه‌ى خاك، هاتنى به‌هار، برایه‌تی نێوان گه‌لان، دۆستایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه".
باس‌نیوز
