گفتوگۆى نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستان و تره‌مپ

گفتوگۆى نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستان و تره‌مپ
رۆژی دووشەممە 20.3.2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری واشنتن. به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێك، به‌ گه‌رمى له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه‌ له‌ كۆشكى سپی پێشوازى لێكرا.



دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، شاندى عێراق به‌ به‌شدارى فوئاد حوسێن، نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستان، له‌ گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیر و ڕاوێژكاره‌ ئه‌مریكییه‌كان كۆبوونه‌وه‌.



وه‌ك میدیاكان بڵاویان كرده‌وه‌، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ گرنگییه‌كى زۆره‌وه‌ پێشوازى له‌ شانده‌كه‌ى عێراق و عه‌بادى كردووه‌، وه‌ك له‌م وێنانه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، دۆناڵد تره‌مپ به‌ جیا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نوینه‌رى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كات.




باسنیوز
Top