رژێمی ئەسەد فەرمانێک بە پەکەکە دەدات
عەبدولباست حەمۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا (ئەنەکەسە)، رایگەیاندووە، 'پەکەکە ئەو چەکدارانەی رێکخراوی توندڕەوی داعشی ئازاد کردووە، کە لە شەڕەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستگیری کردبوون.
عەبدولباست حەمۆ هەروەها ئاشکرای کرد، کە پەیەدە بە فەەمانی قەندیل ئەندامانی پەدەکەسە و ئەنجومەنی نیـشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) ئازاد ناکات.
ئەو سەرکردەیەی پەدەکەسە ئاماژەی بە رۆڵی رژێمی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان کرد و رایگەیاندووە، رژێمی سووریا و قەندیل فەرمانیان بە پەیەدە کردووە چەکدارە داعشەکان ئازاد بکات و بەردەوام بێ لە دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەنەکەسە.
هەروەک عەبدولباست حەمۆ رایگەیاندووە، پەکەکە لە باشووری کوردستانیش بە فەرمانی رژێمی سووریا بەردەوامە لە نانەوەی ئاژاوە، بە مەبەستی رێگریکردن لە هەوڵەکان بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
باسنيوز
