نوێنه‌رى سه‌رۆكایه‌تى كوردستان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى عه‌بادى و تره‌مپ ده‌كات
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، به‌گه‌رمى پێشوازى له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و شاندی یاوه‌رى كردووه، هاوكات جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پشتیوانى ئه‌مریكا بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ى له جه‌نگى هاوبه‌شى كه وڵاتان به‌رامبه‌ر داعش ده‌یكه‌ن.
جه‌ختكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مریكا پابه‌نده به ڕێككه‌وتنێكى ستراتیژى هاوبه‌ش كه تیایدا چوارچێوه‌ى هاریكارى سیاسی و ئابوورى و كلتوورى له خۆده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، كه تره‌مپ سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، له پێش زۆرێك له سه‌رۆكه‌كانى ولاتانه‌وه پێشوازى له عه‌بادى بكات، وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ په‌یوه‌ندی توندۆڵى نێوان گه‌لى عێراق و گه‌لى ئه‌مریكا.
له كۆبوونه‌وه‌كه فوئاد حوسێن، وه‌ك نوێنه‌رى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شداری كردووه.
پێشتر فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاندبوو، فوئاد حوسێن وەک نوێنەری کوردستان لە کۆبوونەوەکەی نێوان ترەمپ و عەبادی_دا بەشدار دەبێت.
باس
