سەرۆک‌کۆماری میسر بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت کرا

سەرۆک‌کۆماری میسر بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت کرا

بەرپرسێکی کۆشکی سپی رۆژی یەکشەممە رایگەیاند: دۆنالد ترەمپ سەرۆک‌کۆمار ئەمریکا، سەرۆک‌کۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی بۆ رۆژی سێهەمی مانگی داهاتووی زایینی بە مەبەستی گفتوگۆ بانگهێشتی کۆشکی سپی کرد.

سەرۆك‌کۆماری ئەمریکا و میسر، چەند رۆژ دوای دەست بەکاربوونی ترەمپ لە کۆشکی سپی، بە تەلەفۆن بەیەکەوە گفتوگۆیان کردبوو.

بە گوتەی حکومەتەکانی ئەم دوو وڵاتە، دوو لایەن لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و پێوەندییەکانی دوو لایەن گفتوگۆیان کردووە.

دوای ئەوەی محەمە مورسی سەرۆک‌کۆماری پێشووی میسر، لە کۆدتایەکدا کۆشکی سەرۆک‌کۆماریی جێهێشت و عەبدولفەتاع سیسی جێگەی گرتەوە، لە سەردەمی دەستەڵاتی باراک ئۆبامادا، پێوەندییەکانی میسر و ئەمریکا لە کزیی دا..
payamner-
Top