ئەردۆغان دەڵێ مەرکیل رووی کردووەتە شێوازی نازییەکان
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رۆژی یەکشەممە وێڕای رەخنەگرتن لە راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: ئەنگیلا مەرکیل شێوازی نازییەکانی گرتووەتە بەر و پەرە بە نێوانگرژییەکانی نێوان تورکیا و ئەڵمان دەدات.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، رەجەب تەییب ئەردۆغان کاتێک بۆ لاینگرانی بەمەبەستی پێدانی دەنگ بە گۆرانکارییەکانی دەستووری وڵاتەکەی دەدوا، لە بابەبی ئیزن پێنەدانی ئڵمانیا وهۆلەندا بە وەزیرانی ترکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کەمپەینی گۆڕینی دەستوووی وڵاتەکایان، رەخنەی توندی لەم دوو وڵاتە گرت.
دەنگدان بە دەستووری هەموارکراوی تورکیا دەستەڵاتێکی زیاتر دەدات بە سەرۆککۆمار و دژبەرانی سیاسەتەکانی ئەردۆغانیش دەڵێن ئەمجۆرە دەستوورە دەستەڵاتی تورکیا بەرەو دیکتاتۆرییەت و تاکڕەوەی دەبات.
payamner-
