نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه ده‌ستخۆشی له ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه ده‌كه‌م
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق "یان كۆبیش" رایگه‌یاند، له راستیدا نه‌ورۆز كاتی ژیانه‌وه‌یه و سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌یه بۆ براده‌ران و ئه‌ندامانی خانه‌واده كه به‌یه‌كه‌وه له كه‌شێكی ئاشتیدا ئاهه‌نگ بگێڕن.
وتیشی، به‌داخه‌وه، ئه‌مڕۆ بۆ چه‌ندان خه‌ڵك ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه هه‌رگیز فه‌راهه‌م نابێت به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی ته‌فروتوناكردنی داعشی تیرۆریست له شوێنه سه‌رسه‌خته‌كانی كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی ده‌ربه‌ده‌ركردنی هه‌زاران خه‌ڵك له ماڵوحاڵی خۆیان.
كۆبیش، به‌رامبه‌ر نه‌هامه‌تی و ناخۆشیه‌كان ده‌ستخۆشی له خۆڕاگری و قاره‌مانیی خه‌ڵك كرد و وتی، هیوادارین ئه‌م مۆتهكهیهی داعش دروستی كردووه به‌زوویی و بهڕزگاكردنی موسڵ و ناوچه‌كانی تركۆتایی پێ بێت و ئاواره‌كانیش بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به‌م بۆنه‌وه ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشی له ئازایه‌تیی هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌م كه ئێستا یان شه‌ڕی داعشی تیرۆریست ده‌كه‌ن و یانیش له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا بوونه‌ته پاسه‌وان و هه‌ر قوربانییه‌كانی ئه‌وانیشه كه ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی له زۆر ناوچه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی و رێك‌وپێك ده‌سته‌به‌ر كردووه.
payamner-
