هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامن

هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامن
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، له‌ کەمپەکانی دیبەگە، خانكێ و شاره‌دێی ڕه‌بیعه‌، جلوبەرگ و پێداویستیی ناوماڵە، پێڵاو و پێداویستیی تەندرووستی و پێداویستیی خاوێنکەرەوەیان بەسەر خێزانەکاندا دابەش کرد.

دوێنێ 19ی ئاداری 2017 لە کەمپەکانی دیبەگە جلوبەرگ بۆ 287 خێزانی ئاوارەی کەمپەکانی دیبەگە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و BHHF دابەش کرا.

هەر لەهەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، پێداویستیی ناوماڵەی بۆ 287 خێزانی دیکەی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد.

کەمپەکانی دیبەگە دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر و تایبەتن بە ئاوارەکانی پارێزگای نەینەوا و دەورووبەری کە بەهۆی شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە ئاوارە بوون.
kdp-
Top