به به‌شداریی یوئێن و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان، ھەولێر ئاهه‌نگ ساز ده‌دات
بەرێوبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر (ھەمزە حامد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، وا بڕیارە، سه‌عات 4:30 خوله‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌یه، لە پارکی شانەدەر لە ھەولێری پایته‌خت، یادی نەورۆز به كردنه‌وه‌ی ئاگر و ئاهه‌نگێك بكرێته‌وه.
(ھەمزە حامد) ده‌ڵێ، بەرپرسانی حکوومی و حیزب و لایەنە سیاسییەکان و بەرپرسانی دەزگا سەربازییەکان و رێکخراوی یوئێن و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەکان و جەماوەری شاری ھەولێر بانگھێشتی ئەو ئاھەنگە کراون.
وه‌ك (حامد) گوتی، لە هۆتێل شیراتۆنیش ئاھەنگێکی تایبەت لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانه‌وه بۆ کۆنسووڵخانەکان ساز دەکرێت.
kdp-
