هادی دوبانی: پەکەکە، ئێزدییان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دەهێنێت
(هادی دوبانی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌روه‌ها گوتی "پەکەکە جگە لە جێبه‌جێكردنی ئەجێندای وڵاتانی دوروبەر و (نووری مالیکی) پڕۆژه‌ی دیکەی نییه، بۆ ئه‌مه‌ش ئێزدییان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دێنێت.''
بەرێوبەری کاروباری ئێزدییان لە پارێزگای دهۆک جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، ''پەکەکە یاریی بە هەست و مێشکی منداڵانی ئێزدی دەکات، پەروەردەیەکی بێ دوارۆژ پێشانی ئەو منداڵانە ئێزدییانە دەدات و چه‌كداریان ده‌كات.''
(هادی دوبانی) ده‌پرسێ، كه ئەگەر پەکەکە بۆ خزمەتی ئێزدییان و کورد و کوردستان کار دەکات، ئه‌وا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینیییان هه‌م ئێزدی و هه‌میش حكوومه‌تی هه‌رێم و دنیایش سوپاسی ئەوانی کرد، به‌ڵام وه‌ك چۆن پێشمەرگە چووه کۆبانێ و دواتر گەڕایەوە، پەکەکە شنگال و ناوجه‌كه چۆڵ ناكات؟، (دوبانی) باوه‌ڕی وایه ''هه‌ڵبه‌ت په‌كه‌كه بۆ خێری ئێزدییان و کوردستان کار ناکات، ئاگەرنا ده‌بوو ئێستا شنگالی چۆڵ كردبایه و، ناوچە ئێزدینشینەکان رادەستی هێزی ئێزدییان كردبایه‌وه كه سه‌ر به وەزارەتی پێشمەرگەن.''
kdp-
