کەرکووک.. ژمارەیەک داواکراو و گومانلێکراو دەستگیر کران

 کەرکووک.. ژمارەیەک داواکراو و گومانلێکراو دەستگیر کران
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووک، ڕای دەگەیەنێ کە ژمارەیەک داواکراو و گومانلێکراویان لە سنووری پارێزگای کەرکووک، دەستگیر کرد.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 20/3/2017، لە چالاکییەکی ھێزەکانی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک و ھێزەکانی ئاسایشی کەرکووک، لە سنووری شارەدێی تازەی سەر بە کەرکووک و لە گوندی چەرداخلی سەر بە کەرکووک، توانیمان 11 داواکراو و گومانلێکراو دەستگیر بکەین".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووک، ئەوەشی خستەڕوو: "دەستگیرکردنی ئەو کەسانەش دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵنەوەی کەرکووک دێت و ئێستاش لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دەستگیرکراوانە ئەنجام دەدرێت".

ئاشکراشی کرد: "لە ئەمڕۆوە بە بۆنەی جەژنی نەرۆزەوە، ھێزەکانی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک، خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە".







باسنیوز
Top