دوکان.. مەرج بۆ بەلەمی ناوچە گەشتیارییەکان دادەنرێت
شاھۆ عوسمان، قایمقامی شارۆچکەی دوکان، ڕایگەیاند: "لەچوارچێوەی ئامادەکاریەکانماندا بۆ ڕۆژانی نەورۆز و وەرزی گەشتیاری، لەگەڵ خاوەن بەلەمەکانی بەنداو و زێی دوکان کۆبوینەوە و چەند مەرجێکمان پێ ڕاگەیاندن کە پێویستە بۆ گەشتیاران جێبەجێی بکەن".
قایمقامی شارۆچکەی دوکان، ئەوەشی خستەڕوو: "پێویستە خاوەن بەلەمەکان مەرجەکانی سەلامەتی گەشتیاران دابین بکەن، ھەروەھا بزێنەر و سەوڵی بەلەمەکان چاک و رێک بێت، ھەروەک نابێت گەشتیارێکی زۆر لەبەلەمەکە بار بکەن و لەکاتی ڕووداودا کۆنتڕۆڵ نەکرێت".
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "پێشمان ڕاگەیاندوون کە دەبێت لە ڕووی نرخەوە ھاوکاری گەشیاران بن، ھەروەھا لە کاتی ڕووداوی نەخوازراودا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".
باسنیوز
