خورماتوو.. پێشمەرگەیەک بەھۆی تەزووی کارەباوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرا

 خورماتوو.. پێشمەرگەیەک بەھۆی تەزووی کارەباوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرا
ئەمڕۆ دووشەممە، لە شارۆچکەی خۆرماتوو، پێشمەرگەیەک بەھۆی لێدانی تەزووی کارەباوە، باری تەندروستی تێک دەچێت و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، ڕای گەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20/3/2017 کاتژمێر 10:00، پێشمەرگەیەک لە شارۆی خورماتوو بەناوی خالید ئیبراھیم شێخەوەنی، کارەبا لێدا و باری تەندروستی تێکچوو".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، گوتیشی: "دوای لێدانی تەزووی کارەباکە و تێکچوونی باری تەندروستی، ڕاستەوخۆی ئەو پێشمەرگەیە ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو کرا، ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشک دایە".








باسنيوز
Top