عەبادی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆك بارزانی دەنێرێت

 عەبادی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆك بارزانی دەنێرێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزی کوردان، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.



لە پەیامەکەیدا، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جگە لە پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، هیوادارە نەورۆزی 2017 ”موژدەی سەرکەوتنی کۆتایی“ بەسەر چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش بهێنێت.



حەیدەر عەبادی هیوای تەمەندرێژی و تەندروستییەکی باش بۆ مەسعود بارزانی دەخوازێت و ئومێد دەکات نەورۆز لەگەڵ خۆیدا، بەهاری سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لەگەڵ خۆیدا بۆ وڵات بهێنێت.



باسنیوز
Top