سلێمانی.. له ماوه‌ت خولی پوچه‌ڵكردنه‌وه بۆمبه چێنراوه‌كان ئه‌نجامدرا
به به‌مه‌بستی پشتگیریكردنی توانا هه‌رێمییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسیه‌كانی تهقهمهنیهكان، هەژدە کارمەندى سه‌ر به ده‌زگای گشتی كاروباری مین له كوردستانی عێراق(IKMAA) سه‌ركه‌ووتوانه خولی "بەرێوەبردنى له‌كارخستنی ده‌سبه‌جێی بۆمبه چێنراوه‌كان"ی تەواو کرد، تێچووی خولەکە له لایەن حکومەتى ژاپۆنه‌وه دابینكراوه.
خوله‌كه له مه‌ڵبه‌ندی راهێنانی تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له ماوه‌ت کە 66 کیلۆمەتر له باکورى سلێمانى دووره ئه‌نجامدرا .
عوبێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری هونەری لە دەزگای گشتی کاروباری مین لە کوردستانی عێراق، وتی "ئەم بۆمبانە سەرچاوەیەکی تری مەترسینە و جیاوازن لە مینە ئاساییەکان، خولەکانی ئایندەش گرنگن بۆ پتەوکردنی تواناکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە چارەسەرکردنی مەترسییەکانی تەقەمەنییەکان ".
له به‌یانامه‌یه‌كدا ، "فۆمیو لواى" باڵوێزى ژاپۆن لە عێراق وتی، " بێگومان ئه‌ركی پته‌وكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچە ڕزگارکراوەکان بۆ هه‌موومان كارێكی قورسه، به‌تایبه‌تیش دوای رزگاركردنی موسڵ به رزگاركردنی چاوهڕوهنكراوی به‌ری رۆژئاوهشهوه له‌ماوه‌ی دادێ له‌لایه‌ن هێزه قاره‌مانه‌كانی ئاسایشی عێراقیه‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌ندێش هیوادارین ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ، به‌تایبه‌تیش بۆ گه‌لی عێراق، ده‌رفه‌تێكی زێڕین بێت بۆ كۆشش نه‌وه‌ك هه‌ر بۆ بونیاتنانه‌وه به‌ڵكو كۆشش بێت بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانیش."
له‌له‌یه‌ن خۆشیه‌وه عماد عه‌بدولباقی، جێگرى بەرێوەبەرى پرۆگرام له فەرمانگەى کاروبارى مین سەربەڕێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق(UNMAS) وتی " ئەرک وکارى (UNMAS) زۆر پێویست و گرنگه له پڕۆسەى گەرانەوەى ئاوارەکان، (UNMAS) بەردەوام دەبێت له پشتگیرى کردنى دەسەڵاته ناوخۆییەکان بۆ کەم کردنەوەى مەترسییەکانى تتهقهمهنییهكان بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سڤیل بتوانن بگەڕێنەوە ئه‌و شوێنانه‌ی لێیان سه‌ندرابوو .
تائێستا 33 کارمەندى دەزگاى گشتى کاروبارى مین ڕاهێنانىان لە لایەن فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان (UNMAS) وه‌رگرتووه
payamner-
