گەرمیان.. مێردمنداڵێکی 17 ساڵان خۆی کوشت
عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 19/3/2017 لە گوندی (کەشکەوڵ) ی سەر بە شارەدێی قەرەتەپە، مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ بەناوی ویسام خەلیل ئیبراھیم، لەماڵی خۆیاندا فیشەکی ناوە بەخۆیەوە و بەوھۆیەوە گیانی لە دەستداوە".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، گوتیشی: "پاش ڕووداوەکە تەرمی ناوبراو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە شاری کەلار، پۆلیسی شارەدێکەش لەسەر ڕووداوەکە دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە".
باسنیوز
