گەرمیان.. مێردمنداڵێکی 17 ساڵان خۆی کوشت

 گەرمیان.. مێردمنداڵێکی 17 ساڵان خۆی کوشت
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، خۆکوشتنی مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵی لە گوندێگی سەر بە شارەدێی قەرەتەپە ڕاگەیاند.

عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 19/3/2017 لە گوندی (کەشکەوڵ) ی سەر بە شارەدێی قەرەتەپە، مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ بەناوی ویسام خەلیل ئیبراھیم، لەماڵی خۆیاندا فیشەکی ناوە بەخۆیەوە و بەوھۆیەوە گیانی لە دەستداوە".

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، گوتیشی: "پاش ڕووداوەکە تەرمی ناوبراو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە شاری کەلار، پۆلیسی شارەدێکەش لەسەر ڕووداوەکە دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە".








باسنیوز
Top