خانەقین.. دەست بەسەر 49 ماتۆر سكیلدا گیرا
مولازم حەیدەر ولا، لێپرسراوی هاتوچۆی قەزای خانەقین ڕایگەیاند: "تەنیا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری قەزای خانەقین دەست بەسەر 49 ماتۆر سكیلی بێ مۆڵەت، بێ تابلۆدا گیراوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 19.3.2017 سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان".
ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەم مانگەدا دەست بەسەر نزیكەی 80 ماتۆڕ سكیلدا گیراوە، هۆكارەكەشی بۆ نەبوونی تابلۆ، نەبوونی مۆڵەتی شۆفیری، یان نۆێنەكردنەوە مۆڵەتەكانیان و سەرپێچی دیكە گەڕاندەوە.
هەر بەپێی وتەكانی لێپرسراوی هاتوچۆی خانەقین لە سەرەتای ساڵی 2017ەوە تا ئێستا دەست بەسەر نزیكەی 200 ماتۆڕسكیلدا گیراوە، بەشێك لەو ماتۆرسكیلانە بە فەرمانی دادگا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان گواستراونەتەوە، بەڵام بەشێكی دیكەیان هێشتا فەرمانی دادگایان بۆ دەرنەكراوە، هەروەها گوتیشی "ئەو ماتۆڕسكیلانە دەستیان بەسەردا گیراوە بۆ خاوەنەكانیان ناگەڕێندرێنەوە، تا ئەوكاتەی تابلۆیان بۆ دەرنەكرێت، یان ئەو شۆفێرانە مۆڵەتی شۆفێری دەرنەكەن".
باسنیوز
