لایەنە تورکمانییەکان: دەبێ پەکەکە بەبێ گرفت شنگال و دەوروبەری چۆڵ بکات
هاوکات جەختیان کردووەتەوە "پێویستە هەر چالاکییەکی سەربازی لە چوارچێوەی یاساکان و لەژێر فەرماسنی سیستەمی بەرگریی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بێت و لەم بارەوە داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەین بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەن و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بن."
ئەو حەوت حزب و لایەنە تورکمانییە ڕاشیانگەیاندووە "داوا لەو هێزانە دەکەین بەبێ مەرج و گرفت ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن، بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە لە قەبارەی خۆی گەورەتر نەبێت و خەڵکی ئەم ناوچانە لەوە زیاتر زەرەرمەند نەبن."
باسنيوز
