لایەنە تورکمانییەکان: دەبێ پەکەکە بەبێ گرفت شنگال و دەوروبەری چۆڵ بکات

 لایەنە تورکمانییەکان: دەبێ پەکەکە بەبێ گرفت شنگال و دەوروبەری چۆڵ بکات
حەوت پارت و لایەنی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش، ڕایدەگەیەنن، بوونی پەکەکە لە شنگال و دەوروبەری لە دەرەوەی یاسایە و مەترسییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

هاوکات جەختیان کردووەتەوە "پێویستە هەر چالاکییەکی سەربازی لە چوارچێوەی یاساکان و لەژێر فەرماسنی سیستەمی بەرگریی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بێت و لەم بارەوە داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەین بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەن و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بن."

ئەو حەوت حزب و لایەنە تورکمانییە ڕاشیانگەیاندووە "داوا لەو هێزانە دەکەین بەبێ مەرج و گرفت ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن، بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە لە قەبارەی خۆی گەورەتر نەبێت و خەڵکی ئەم ناوچانە لەوە زیاتر زەرەرمەند نەبن."








باسنيوز
Top