ھۆزە عەرەبییەکانی نەینەوا: سەرکردەیەکی دژە کورد هاوکاریی پەکەکە دەکات

 ھۆزە عەرەبییەکانی نەینەوا: سەرکردەیەکی دژە کورد هاوکاریی پەکەکە دەکات
گوتەبێژی هۆزە عەرەبییەکانی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت، کە سەرکردەیەکی عەرەبی دژە کورد هاوکاریی پەکەکە دەکات بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچە رزگارکراوەکان.

رۆژی یەکشەممە 19.3.2017 شێخ موزاحیم ئەلحویت، گوتەبێژی ھۆزە عەرەبییەکانی نەینەوا ڕایگەیاند، پەکەکە ھەوڵدەدات کێشەو گرفت لەو ناوچانە دروست بکات، کە لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە ڕزگار کراونەتەوە بە تایبەت شاری شنگال.

شێخ موزاحیم ئەحمەد پێیوایە نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ”بە ئاشکرا“ هاوکاریی پەکەکە دەکات و بە هاندانی ئەویش، چەکدارانی پەکەکە ئارامی و سەقامگیریی ناوچە رزگارکراوەکان تێک دەدەن.

ناوری مالیکی، کە لە ساڵی 2006 تا 2014 سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو، بە هەموو شێوەیەک دژایەتیی هێزەکانی پێشمەرگە و مافەکانی گەلی کوردستانی دەکرد و بە بڕیاری ئەویش، لە ساڵی 2013ـەوە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان بڕدرا.







باسنیوز
Top