ره‌قه؛ شه‌ڕی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانان و داعش به‌رده‌وامه
به پێی ئاژانسی هاوار نیوز چه‌كدارانی داعش له‌دوو قۆڵه‌وه له ناوچه‌ی ته‌نیشت ڕووباری فورات هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ده‌ورووبه‌ری گوندی كاسعجێل.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، شه‌ڕڤانان به‌رپه‌رچی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌و شه‌ڕی توند ڕویداوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه وقه‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌زانراوه به‌هۆی شه‌ڕی سه‌خته‌وه له‌و ناوچه‌یه.
شه‌ڕڤانانی توڕه‌ی فورات یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو گوندی كاسعجێل-یان كۆنتڕوڵكرد كه ده‌كه‌وێته 48 كیلۆمه‌تری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌قه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ماڵپه‌ڕی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڤیدیۆیه‌كی بڵاكردهوهو ڕایگه‌یاندوه، ئۆپه‌راسیۆنی پاككردنه‌وه‌ی گوندی كجلا، كۆتاییهاتووه .
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و گونده، شه‌ش ڕۆژی خایهندووهو پێشڕه‌وی شه‌ڕڤانان له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و شاری ره‌قه به‌رده‌وامه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه یه‌په‌گه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كییه‌تی له تشرینی دووه‌مه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات-یان به به‌پاڵپشتی ئه‌مریكا ده‌ستپێكردووه بۆ دابڕینی شاری ره‌قه له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئه‌و هێزانه مانگی رابردوو قۆناغێكی نوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد به ئامانجی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تی شاره‌كه‌و بڕینی ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌گه‌نه‌وه به ره‌قه له دیره‌زوری باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه.له ئێستاشدا له سێ میحوه‌ره‌وه له‌دژی داعش شه‌ڕده‌كه‌ن، كه بریتین له میحوه‌ره‌كانی عه‌ین عیسا، گرێ سپی (100 كلم باكوری ره‌قه)، گوندی مكمن.
شه‌ڕڤانان له‌پلانیاندایه سه‌ره‌تا ره‌قه له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌ته‌واوی داببڕن پاشان گه‌مارۆی شاره‌كه بده‌ن، پێش ئه‌وه‌ی هێرش بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێبكه‌ن.
لەگەڵ پێشڕەوی شەڕڤانان، چه‌كدارانی داعش به‌هه‌موو توانایانه‌وه ده‌یانه‌وێت پارێزگاری لەناوچەكانیان بكەن له‌سوریا له‌كاتێكدا خاكێكی زۆریان له‌عیراق له‌ده‌ستداوه.
XANDAN -
