باكوری‌ كوردستان؛ والی ئامه‌د مۆڵه‌تیدا ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز له‌پارێزگاكه‌ بكرێت

باكوری‌ كوردستان؛ والی ئامه‌د مۆڵه‌تیدا ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز له‌پارێزگاكه‌ بكرێت
والی ئامه‌د مۆڵه‌تیدا ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌شاره‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌ و پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكرات ده‌به‌په‌وه‌ ڕێكده‌خرێت.

ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی‌ ئه‌مساڵ له‌گۆره‌پانی نه‌ورۆز له‌شاری ئامه‌د له‌كاتژمێر 11:00 بۆ 15:00ی ڕۆژی 21ی‌ ئه‌م مانگه‌به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بڕیاره‌ هه‌ریه‌ك له‌ عوسمان بایده‌میر وته‌بێژی هه‌ده‌په‌ و په‌رله‌مانتاری شاری ئۆرفا و ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین كه‌ به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌ وتاریان ببێت.

دوای بڕیاری والی ئامه‌د به‌ ڕێگه‌پێدانی‌ ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز هه‌ده‌په‌ و ده‌به‌په‌ له‌ئه‌مڕۆوه‌ ئاماده‌كاری نه‌ورۆز ده‌ستیانپێكردووه‌.

مۆڵه‌ت والی‌ ئامه‌د له‌كاتێكدایه‌، پێنجشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو له‌باكوری‌ كوردستان و توركیا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ جیاواز چه‌ندین كه‌س له‌ئۆپه‌راسیۆنی‌ هێزه‌ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركران ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی‌ ڕێگیریكردن له‌بۆنه‌كانی‌ نه‌ورۆز.

له‌شاری ئه‌ده‌نه‌ی توركیا هێزه‌كانی ئاسایش به‌هاوكاری هێزی ئاسمانی ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكردوو 36كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركر كه‌ هه‌شت-یان ژنن.

هێزه‌ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز و بانگه‌شه‌كردن بۆ په‌كه‌كه‌و ڕێپێوانه‌كان هێزه‌كانی ئاسایش و هۆبه‌ی دژه‌تیرۆر له‌شاری ئه‌ده‌نه‌ ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆكرد.

ئاماژه‌به‌وه‌درابوو، هێزه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌رماڵه‌كان و 36كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌و هه‌شت له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ژنن به‌وجۆره‌ش له‌ دوێنێ وه‌ له‌شاره‌كه‌ 74كه‌س ده‌ستگیركراون.
XANDAN -
Top