باكوری كوردستان؛ والی ئامه‌د مۆڵه‌تیدا ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌پارێزگاكه بكرێت
ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌گۆره‌پانی نه‌ورۆز له‌شاری ئامه‌د له‌كاتژمێر 11:00 بۆ 15:00ی ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگهبهڕێوهدهچێت.
بڕیاره هه‌ریه‌ك له عوسمان بایده‌میر وته‌بێژی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتاری شاری ئۆرفا و ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین كه به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه وتاریان ببێت.
دوای بڕیاری والی ئامه‌د به ڕێگه‌پێدانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز هه‌ده‌په و ده‌به‌په له‌ئه‌مڕۆوه ئاماده‌كاری نه‌ورۆز ده‌ستیانپێكردووه.
مۆڵه‌ت والی ئامه‌د له‌كاتێكدایه، پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌باكوری كوردستان و توركیا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز چه‌ندین كه‌س له‌ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركران ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی ڕێگیریكردن له‌بۆنه‌كانی نه‌ورۆز.
له‌شاری ئه‌ده‌نه‌ی توركیا هێزه‌كانی ئاسایش به‌هاوكاری هێزی ئاسمانی ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكردوو 36كه‌سیان دهستبهسهركر كه هه‌شت-یان ژنن.
هێزه‌ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه بۆ ڕێگریكردن له‌ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز و بانگه‌شه‌كردن بۆ په‌كه‌كه‌و ڕێپێوانه‌كان هێزه‌كانی ئاسایش و هۆبه‌ی دژه‌تیرۆر له‌شاری ئه‌ده‌نه ده‌ستیان به ئۆپهراسیۆكرد.
ئاماژهبهوهدرابوو، هێزه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سهرماڵهكان و 36كه‌سیان دهستبهسهركردووهو هه‌شت له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ژنن به‌وجۆره‌ش له دوێنێ وه له‌شاره‌كه 74كه‌س ده‌ستگیركراون.
XANDAN -
