توركیا؛ به‌هۆی به‌شداری له‌یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه داوای سێ ساڵ زیندانی بۆ ئیدریس بالوكان ده‌كرێت
به‌پێی ئاژانسی دیجله، تۆمه‌ته‌كه‌ی سه‌ر بالوكان ئه‌وه‌یه رێكخراوی پارتی دیموكراتی و ئاشتی به‌ده‌په‌ی شاری بینگول له 16ئاداری 2014 له‌ناوه‌ندی شاره‌كه به‌ڕێپێوانێك یادی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، داواكاری گشتی بینگول له‌وباره‌وه دۆسیه‌یه‌كی به‌تۆمه‌تی "به‌شداریكردن له‌گردبوونه‌وه‌و ڕێپێوانی نایاسایی"له‌سه‌ر ئیدریس بالوكان كردووه‌ته‌وه.
له دۆسیه‌كه‌دا داوای شه‌ش مانگ بۆ 3 ساڵ زیندانی كراوه بۆ ئیدریس بالوكان دادگای بینگول ئه‌و دۆسیه‌ی داواكاری گشتی په‌سه‌ندكردووه.
دانیشتنی دادگای بینگول له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه له‌مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئیدریس بالوكان له چواری تشرینی دووه‌م-ی ساڵی ڕابردوو له‌شاری ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیركراو له شاری بینگول به‌بڕیاری دادگا ده‌ستبه‌سه‌كرا.
داواكاری گشتی به‌تۆمه‌تی پروپاگه‌ند و ئه‌ندامبوون له‌په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه داوای زیندانی هه‌تاهه‌تایی و 18 ساڵی تر زیندانی بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره كردووه.
بالوكان له30ی كانوونی دووه‌م-ی ئه‌مساڵ له‌یه‌كه‌م دانیشتنی دادگای ئامه‌د ئازادكرا به‌ڵام له‌سه‌ر تانه‌ی داواكاری گشتی ئامه‌د جارێكی تر دوای 22 ڕۆژ له‌ئازادكردنی له مانگی شوبات له ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیركرایه‌وه.
XANDAN -
