ئه‌دهه‌م بارزانی: وه‌ك نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی به‌شداری پرسه‌ی هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا مان كرد
دوای به‌شداریكردن لهپرسهكه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌دهه‌م بارزانی به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به نوێنه‌رایه‌تی مه‌سعود بارزانی به‌شداری له پرسه‌كه‌دا كردووه.
"ئێمه نوێنه‌ری جه‌نابی سه‌رۆكین و به‌نوێنه‌رایه‌تی جه‌نابیان به‌شدارین، ئومێده‌وارین داواناخۆشییان بێت و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو و كاك نه‌وشیروان ده‌كه‌ین". ئه‌دهه‌م بارزانی وای وت.
شوعلە عەلی، هاوسەری نەوشیروان مستەفا دوێنێ هەینی لەتەمەنی 60ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە لەسلێمانی كۆچی دواییكرد و هه‌ر دوێنێ به‌خاك سپێردرا.
ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ پرسه‌ی كۆچی دوایی شوعله عه‌لی له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
XANDAN -
