سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمریکا بەشداریی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەکات، کە 69 وڵات بەشداریی تیدا دەکەن.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، رۆژی شەممە 18.3.2017 حەیدەر عەبادی بەرەو ئەمریکا بەڕێ کەوت و لە سەردانەکەشیدا، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کۆ دەبێتەوە.
ئەوەی ئاشکرا کرد کە عەبادی ونوێنەرێکی هەرێمی کوردستان، لە واشنتۆن چاویان بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەوێت.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.
PAYAMNER -
