"لیستی شەهیدانی ئەنەکەسە کە پەکەکە شەهیدی کردوون؛ تاوانەکانی پەکەکە ڕادەستی دادگای نێودەوڵەتی دەکرێت"

سەرکردەیەکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا دەڵێت، لەوکاتەوەی پەکەکە ھاتووە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە ٥٠ سەرکردە و ئەندام و لایەنگری ئەوانی شەھید کردووە و، ئەوانەیان لای خۆیان کۆکردووەتەوە و، بڕیاریشە ھەموو تاوانەکانی پەکەکە کۆبکەنەوە و ڕادەستی دادگای نێودەوڵەتیی بکەن.

(نەواف حەسەن ڕەشید) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پەکەکە لەو کاتەوەی پێی ناوەتە ڕۆژئاوای کوردستانەوە، چەندین تاوانی دەرهەق بە کوردانی ڕۆژئاوا ئەنجام داوە و ٥٢ سەرکردە و ئەندام و لایەنگری ئێمەی کوشتووە، ئەمانە ئەوانەن لای خۆمان تۆمارمان کردوون و، جگە لەوانەش چەندین تاوانی دیکەیان ئەنجام داوە.''
(ڕەشید) ڕوونی کردەوە: ''ھەموو تاوانەکانی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەکەینەوە و دەیانکەین بە دیکۆمێنت و دواتریش دەیاندەینە دادگای نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاساییی بەرانبەر پەکەکە بگیرێتەبەر و ڕووی ڕاستەقینەی پەکەکە ئاشکرا بکرێت.''
ئەمانەی خوارەوەش ناو و شوێنی ئەندامانی ئەنەکەسەن، کە پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان شەھیدی کردوون:

١- جەوھەر ئەحمەد شیخۆ - عەفرین - ٣٠/٩/٢٠٠٧
٢- مەشعەل ئەلتمو - قامیشلۆ - ٧/١٠/٢٠١١
٣- عەمار بدرو - قامیشلۆ - ١٠/١/٢٠١٢
٤- نیزال بدرو - قامیشلۆ - ١٠/١/٢٠١٢
٥- ئەحمەد بدرو - قامیشلۆ - ١٠/١/٢٠١٢
٦- دکتۆر شێرزاد حەجی ڕەشید - عەفرین - ٩/٢/٢٠١٢
٧- نەسرەدین برھک - دێریک - ٢٢/٢/٢٠١٢
٨- جوان خەلەف قتنە - درباسیە – کاتێک تەرمەکەی دۆرزرایەوە شێوێندرابوو - ٢٥/٣/٢٠١٢
٩- ڕەمەزان عومەر ئەبوو سامان - کرکی لکی - سیکرکا جولی - ٢٩/٥/٢٠١٢
١٠- شێخ حەنان ئەلنعسان – عەفرین - ٤/٧/٢٠١٢
١١- عەبدولرەحمان شێخ حەنان ئەلنعسان - عەفرین - ٤/٧/٢٠١٢
١٢- نوورەدین شێخ حەنان ئەلنعسان - عەفرین - دەستگیر کرا و دواتر لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا - ٤/٧/٢٠١٢
١٣- مەحموود والی ئەبوو جانتی - سەرێ کانی - ٢٠/٩/٢٠١٢
١٤- ڕەعد بشو - حەسەکە، گەرەکی ناێرە - ٢٩/٩/٢٠١٢
١٥- وەلات حەسی - کوبانێ - ٩/١١/٢٠١٢
١٦- ھۆزان حەلیم ئەبووزەید - سەرێ کانی - ٢٠/١١/٢٠١٢
١٧- عەمار نبو حەسەن - عەفرین - برج عەبدالو - ٨/٣/٢٠١٣
١٨- عەلا خەلیل حەسەن - عەفرین - برج عەبدالو - ٨/٣/٢٠١٣
١٩- عبدو جمۆ حەسەن - عەفرین - برج عەبدالو - ٨/٣/٢٠١٣
٢٠- ئیبراھیم ڕەشید داوود ئەبوو داوود - عەفرین - بولبول - ٢٧/٤/٢٠١٣
٢١ - لوقمان محەمەد - ئەشرەفیە - ٢٧/٤/٢٠١٣
٢٢- مەسعوود - کۆبانێ - لە ئەشرەفییە - ٢٦/١٠/٢٠١٤
٢٣- مەحموود ئیبراھیم عمی – کوبانێ - تل غەزال - ٢٣/٦/٢٠١٣
٢٤- محەمەد حمو عەبدۆ – کوبانێ - تل غەزال - ٢٣/٦/٢٠١٣
٢٥- مستەفا حمو بن محمد – کوبانێ - تل غەزال - ٢٣/٦/٢٠١٣
٢٦- نادر مەحموود خلو - عاموودا - ٢٧/٦/٢٠١٣
٢٧- سەعد عەبدولباقی سەیدا - عاموودا - ٢٧/٦/٢٠١٣
٢٨- بارزانی قرنو - عاموودا - ٢٧/٦/٢٠١٣
٢٩- شێخ مووس حەسەن - عاموودا - ٢٧/٦/٢٠١٣
٣٠- ئاراس مەجدەل بنکو - عاموودا - ٢٧/٦/٢٠١٣
٣١- عەلی خەلەف (ڕەندی) پیاوێکی بەتەمەن بوو - عاموودا - ٢٧/٦/٢٠١٣
٣٢- زەکەریا جەمیل شیخۆ - عەفرین - ١٦/٧/٢٠١٣
٣٣- ئیدریس شیخۆ - عەفرین - ١٦/٧/٢٠١٣
٣٤- ئەحمەد فەرمان بونجق - قامیشلۆ - ١/٩/٢٠١٣
٣٥- خەلیل کاوە حوسێن - عەفرین - ١/١٠/٢٠١٣
٣٦- حوسێن عەبدولسەلام شاکر – قامیشلۆ - لتیفیە - ١٥/١٠/٢٠١٣
٣٧- ئیدریس ئەلکرەمی - حەسەکە - ١٧/١١/٢٠١٣
٣٨- ڕێناس ئەیوب - قامیشلۆ - ١٨/١١/٢٠١٣
٣٩- محەمەد مستفا شێخۆ - عەفرین - ٢٨/١١/٢٠١٣
٤٠- وەلید جەمیل شێخۆ – عەفرین - ٢٠١٣/١١/٢٨
٤١- عەلی سەیدۆ جوبانلی - عەفرین عەبدۆ – ٥ی نیسان ٢٠١٣
٤٢- زەکەریا سوبحی ئەحمەد بسو - گوندی کوردان لە عەفرین
٤٣- شیرڤان ڕەشاد - عفرین
٤٤- حەنان حمدوش - عەفرین (گوندی جویق) - ٢٠١٤
٤٥- ھۆزان عبدولحەلیم مەحموود (ھۆزان) - ٢٠/١٢/٢٠١٢
٤٦- عەلا جەمیل جەوھەری - ١ی٢٠١٤
٤٧- حەجی ئیسماعیل - ١٩/١١/٢٠١٣
٤٨- ھانی شێخی - درباسیە - ٢٠/١١/٢٠١٣
٤٩- ئیدریس کرمی – ٢٠١٣ مانگی ١١
٥٠- موحسین خەلیل / بربنە- ڕاجو
٥١- عیزەت خەلیل محەمەد / بربنە- ڕاجو
٥٢- عەبدۆ محەمەد حەبەش/ بربنە- ڕاجو – ١٩/١٢/٢٠١٦

pdk -
Top