کەرکووک.. ژنێکی ئاوارە خۆی دەخنکێنێت

کەرکووک.. ژنێکی ئاوارە خۆی دەخنکێنێت
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، ئاشکرای دەکات کە ژنێکی تەمەن 17 ساڵان بە ھۆی لێدانی ھاوسەرەکەیەوە خۆی خنکاند.



عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، ئەمڕۆ شەممە 18/3/2017 بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئافرەتێکی ئاوارەی تەمەن 17 ساڵان، بە ناوی سەلوە سوفیان، کە دایکی منداڵێکە و لە ئێستا نیشتەجێی گوندی تەرکەڵانی سەر بە کەرکووکە، بەھۆی کێشەی نێوان خۆی و مێردەکەی خۆی خنکاند".



بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، گوتیشی: "پێش ئەوەی ئەو ئافرەتە خۆی بخنکێنی، مێردەکەی زۆری لێداوە وبرینداری کردووە، دوای ئەو ڕووداوەش مێردەکەی دەستگیر کراوە و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە".
bas news -
Top