ڕێكخراوی مانگی سوور یارمەتی دەگەیەنێتە کەمپی خازر
ئەمڕۆش مانگی سوور هەندێک هاوکاری و یارمەتی گەیاندە کەمپی خازر و بەسەر ئاوارەکانی ناو کەمپەکەی دابەش کرد.
نوێنەری مانگی سوور ئاماژەی بەوەش كرد کە تا ئێستە ژمارەیەکی زۆر هاوکاری و یارمەتیان گەیاندووەتە ناوچە جیاجیاکان لە سەرتاسەری عێراق.
نوێنەری مانگی سوور لە عێراق گوتیشی تا ئێستە لە 46 قۆناخدا 463 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر هاوکاری و یارمەتیمان دابەش کردووە لە جۆرەکانی خێوەت، بەتانی، پۆشاک، خۆراک، پێداویستی دیکە و تاوەکو ئێستەش یارمەتییەکانمان گەیاندووەتە 51 ناوچە لە سەرتاسەری عێراق.
سەردار یەڵماز گوتی رۆژانە 5 هەزار سەموون دروست دەکەن و بەسەر کەمپەکان دابەش دەکەن، تا ئێستە 160 هەزار خێزان لە هاوکارییەکانیان سوودمەند بوون و ئەمڕۆش کۆمەڵێک هاوکارییان گەیاندە کەمپی خازر کە بریتیی بوو لە یەک تۆن برنج و یەک تۆن ماکەڕۆنی.
جگە لەوەش هەر لە کامپی خازر کۆمەڵێک یارمەتی دیکەیان بەسەر ئاوارەکان دابەش کرد و لەمبارەیەوە سەردار یەڵماز گوتی "ئێستە لە کامپی خازر هاوکاری 100 کەسی دیکە دەکەین کە هاوکارییەکان بریتین لە جلوبەرگی ئافرەتان و کیسە خەو.
bas news -
