لە گەرمیان بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ سێ کەس بوونە قوربانی

لە گەرمیان بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ سێ کەس بوونە قوربانی
ئەمڕۆ شەممە، لە سەر رێگای سەرەکی کەلار دەربەندیخان، بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک، سێ کەس بوونە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو: "ئەمڕۆ شەممە، 18/3/2017 کاتژمێر 11:30 خولەکی نیوەڕۆ، لەسەر ڕێگا دەربەنیخان _ کەلار، نزیک ناحیەی باوەنور لە لۆفەکانی سەید مەحموود، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سۆرینتۆ وەرگەڕا".

ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی ڕوون کردوەتەوە: "لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە، سێ کەس بە سەختی بریندار بوون کە لە نەتەوەی عەرەبن و یەکێکیان ئافرەتە، ھۆکارەکەشی پابەند نەبوونی شۆفێر بوو بە ڕێنماییەکانی ھاتوچۆ لەکاتی لێخۆڕیندا".








باسنیوز
Top