پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بەشداری لە ئازادکردنەوەی حەویجە دەکەن

 پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بەشداری لە ئازادکردنەوەی حەویجە دەکەن
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ئاماژە بەوە دەکات، بۆ ئازادکردنەوەی حەویجە، دەبێت ڕێککەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا و واشنتۆن بکرێت و ئازادکردنەوەی شارەکەش پەلەی تێدا بکرێت.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، ڕایگەیاند: “بۆ ئازادکردنەوەی حەویجە، دەبێت هەولێر و بەغدا و واشنتۆن ڕێک بکەون، چونکە داعش تواناکانی لەدەست داوە و دەیەوێت مەترسی لەسەر شارەکان دروست بکات، ئەویش لە ڕێگەی تاوانی پارتیزانییەوە، بۆیە ئازادکردنەوەی شارەکە گەرەنتیی ئەمنیی کەرکووک دەکات”.

جەختیشی لەوە کردەوە: “بۆ ئازادکردنەوەی حەویجە، پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزی هاوپەیمانان بەشداری دەکەن". ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هێشتا حکوومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی حەویجە دەرنەبڕیوە.






باسنیوز
Top