پۆلیسی کەرکووک پلانی ڕۆژانی نەورۆز ڕادەگەیەنێت

 پۆلیسی کەرکووک پلانی ڕۆژانی نەورۆز ڕادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک، پلانی بۆ ڕۆژانی نەورۆز ئاشکرا دەکات و فەرماندەی پۆلیسی کەرکووکیش ڕای دەگەیەنێت، کە پێش ڕۆژی جەژنی نەورۆز ھەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراو و داواکراوەکان ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ شەممە 18/3/2017، عەمید خەتاب عومەر، فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: "ھێزەکانی پۆلیسی کەرکووک بە مەبەستی پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتییان لە ڕۆژانی نەورۆزدا و لە ناو شاری کەرکووک، خراونەتە ئامادەباشییەوە".

گوتیشی: "لە ڕۆژانی نەورۆزدا سەرجەم دەروازەکانی کەرکووک بە ڕووی ھاووڵاتییاندا کراوە دەبن، تەنیا ڕێگری لە ئۆتۆمبیلی بارھەڵگر دەکرێت و ھەر کەسێکیش پابەند نەبێت بە ڕێنماکانمان، ئەوا ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتە بەر".

فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەش دا، کە پێش ڕۆژی نەورۆز ھەڵمەتێکی ئەمنی بە مەبەستی دەستگیرکردنی گومانلێکراو داواکراوان لە ناو کەرکووک ئەنجام دەدرێت.











باسنیوز
Top