بۆ چۆڵکردنی ڕۆژئاوای کوردستان پەکەکە فشار دەخاتە سەر لایەنگرانی ئەنەکەسە
ئیسماعیل حەمێ، ئەندامی ئەنجومەنی خۆجێیی لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، ڕایگەیاند: “پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان دوای لێپرسینەوە لە کادیرانی ئەنەکەسە، ئەشکەنجەی داون”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەم حاڵەتە لە قامشلۆ و عامودا هەبووە و چەند ئەندامێکی ئەنەکەسە لەلایەن هێزێکی سەر بە پەکەکەوە ئەشکەنجە دراون و دواتر ڕاپێچی زیندان کراون.
حەمێ جەختی لەوە کردەوە کە کادیرانی ئەنەکەسە لەژێر فشارێکی زۆر توندی پەکەکە دان و بەشێک لە ئەشکەنجەدراوەکان دۆخی تەندرووستییان باش نییە و “تیمی پزیشکی سەردانی نەکردوون". گوتیشی: ”کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەو بارەوە نەهاتونەتە سەرخەت”.
باسنیوز
