بۆ چۆڵکردنی ڕۆژئاوای کوردستان پەکەکە فشار دەخاتە سەر لایەنگرانی ئەنەکەسە

 بۆ چۆڵکردنی ڕۆژئاوای کوردستان پەکەکە فشار دەخاتە سەر لایەنگرانی ئەنەکەسە
لە ڕۆژئاوای کوردستان، دوای لێپرسینەوە لە کادیرانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، ئەشکەنجەیان دەدرێت و فشاریان لەسەر دروست دەکرێت، تاوەکوو ئەو بەشەی کوردستان جێبهێڵن.

ئیسماعیل حەمێ، ئەندامی ئەنجومەنی خۆجێیی لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، ڕایگەیاند: “پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان دوای لێپرسینەوە لە کادیرانی ئەنەکەسە، ئەشکەنجەی داون”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەم حاڵەتە لە قامشلۆ و عامودا هەبووە و چەند ئەندامێکی ئەنەکەسە لەلایەن هێزێکی سەر بە پەکەکەوە ئەشکەنجە دراون و دواتر ڕاپێچی زیندان کراون.

حەمێ جەختی لەوە کردەوە کە کادیرانی ئەنەکەسە لەژێر فشارێکی زۆر توندی پەکەکە دان و بەشێک لە ئەشکەنجەدراوەکان دۆخی تەندرووستییان باش نییە و “تیمی پزیشکی سەردانی نەکردوون". گوتیشی: ”کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەو بارەوە نەهاتونەتە سەرخەت”.







باسنیوز
Top