ڕۆیتەرز: سعودیە ئامادەیە هێز بۆ سووریا و عێراق بنێرێت

ڕۆیتەرز: سعودیە ئامادەیە هێز بۆ سووریا و عێراق بنێرێت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش شانشینی سعودیە ئامادەیە هێزی چەکداری بۆ هەریەکە لە عێراق و سووریا ڕەوانە بکات.

ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەمیر فەیسەل بن فەرحان ڕاوێژکاری جینشینی سعودیە ئەمیر محەمەد بن سەلمان لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی رایگەیاندووە، لە واشنتوون کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان سەرۆک دوناڵد ترەمپ و جینشینی سعودیە بەرێوەچوو و تێیدا بە شێوەیەکی گشتی بیروبۆچوونیان لەبارەی کۆمەڵێک پرسی ناوچەیی و جیهانی وەک یەک بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد کە وڵاتەکەی ئامادەیە هێزی چەکداری ڕەوانەی هەریەکە لە عێراق و سووریا بکات بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی داعش.

جیگای ئاماژە پێدانە، دوێنێ چوارشەمە ئاژانسە هەواڵیەکانی سعودیە ئاماژەیان بە دیداری نیوان دوناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و جێنشینی سعوودیە داوە کە سەرچاو نزیکەکانی جیشین بۆ ئاژانسەکان دەڵین، ئەمریکا و سعودیە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنیك بۆ ئەوە ڕێگە لە هەژموونی ئێران لە ناوچەکدا بگرن
bas news-
Top