ئەمریکا فڕۆکەی B52ی ڕەوانەی عێراق و سووریا کردووە

ئەمریکا فڕۆکەی B52ی ڕەوانەی عێراق و سووریا کردووە
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ٤٠٠فڕۆکەوانی ئەمریکی لەگەڵ فڕۆکەی جەنگی لە جۆری B52ی ڕەوانە عێراق و سووریا کردووە.



لە بەیاننامەیەکی پەنتاگۆندا ھاتووە کە فڕۆکەکانی B52 لە بنکەی ئاسمانیی مینۆت لە ویلایەتی داکۆتای باکوورەوە لەگەڵ ٤٠٠ فڕۆکەوان ڕەوانەی بنکەکانیان لە عێراق و سووریا کردووە بە مەبەستی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لەدژی مۆڵگەی چەکدارانی داعش.



وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ھەروەھا ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای ١٢ ساڵ ئەمە یەکەمجارە کە ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی لە جۆری "B52 H Stratofortress " لە بنکەی ئاسمانیی داکۆتاوە ڕەوانەی شوێنی دیکە بکرێن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی.



ئەو فڕۆکەیە کە لە ساڵی ١٩٥٠ تا ئێستا لەلایەن ھێزی ئاسمانیی ئەمریکاوە ئیدارە دەکرێت، لە توانایدایە لە سەرووی ٥٠ ھەزار پێ، بڕێکی زۆر تەقەمەنی ھەڵبگرێت.
bas news-
Top