سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین: په‌كه‌كه بۆی ناچێته سه‌ر به‌شێك له هه‌رێمى كوردستان بكاته مڵكی خۆى.. لاوازكردنی ئه‌م كیانه هه‌ڵه و خه‌تای نه‌ته‌وه‌یییه
(سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌ددین) له كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌روه‌ها گوتی، ''واچاكه دانوستان بكرێ و لێكتێگه‌یشتن هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی گرفتیان له‌باره‌وه هه‌یه، خۆی وه‌ك كاری له‌پێشینه باش نییه به چه‌ك كێشه چاره بكرێن.. خۆی ڕاسته په‌كه‌كه هاتووه و هاوكاریی هه‌رێمى كوردستانى كردووه له شه‌ڕى داعشدا و له شنگال و له كه‌ركووك، كارێكى باشى كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه به نیازى ئه‌وه هاتووه، به‌شێك له هه‌رێمى كوردستان بكاته مڵكی خۆى، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه و نه سه‌رده‌گرێت و نه دروسته.''
له‌و كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، ''هه‌رێمى كوردستان به رۆژگارى سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه و گه‌یه‌ندراوه‌ته ئه‌مڕۆ، راسته تێبینی هه‌یه، وه‌ك چۆن له ده‌وڵه‌تانی دنیاشدا گرفت و كێشه هه‌ن، جا كه گه‌نده‌ڵی هه‌یه و گه‌نه‌ده له هه‌ندێ داموده‌ستگا هه‌ن، ناكاته ئه‌وه‌ی داڕووخاندن و نابووتكردن و لاوازكردنی كیانێك كه به‌و حاڵه حاڵه درووست بووه، له به‌رامبه‌ر پرسى گه‌نده‌ڵى هاوسه‌نگ بكرێ كه وا نییه؛ جا هه‌ر هه‌وڵێك بۆ لاوازكردنی ئه‌م كیانه هه‌ڵه و خه‌تایه‌كی نه‌ته‌وه‌یییه، ناشبێ هه‌ر لایه‌نێك له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان هه‌ق به خۆى بدات هه‌رێم لاواز بكات.''
kdp-
