كه‌ركووك؛ 11 داواكراو و گومان‌لێكراو ده‌ستگیر كران
عه‌مید(سه‌رحه‌د قادر) به‌رێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگەیاند: "هێزه‌كانمان له پۆلیسى قەزا و ناحییەکانى کەرکووک و، بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشى کەرکووک، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینى كۆمه‌ڵگاى (قادسیه) سه‌ر به ناحیه‌ى تازه و هه‌ردوو گوندى (قتش و مه‌لاعه‌بدوڵڵا) کرا، لە ئەنجامدا 11 داواکراو و گومان‌لێکراو دەستگیر کران.''
به‌رێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك گوتیشی، دەستیان بەسەر ئۆتومبێلێکى بێ تابلۆ و، RBG7 و، 2 مووشه‌ك و، 10 ده‌مانچه‌ى جۆرى كڵۆك و، 2 كلاشینكۆف و، ئامێرێكى بێته‌لدا گرتووه.
kdp-
