بەهۆی ئاڵای کوردستانەوە هێرش دەکرێتە سەر نەجمەدین کەریم
سادق لەبان، سەرۆکی کوتلەی موستەقیلون لە پەرلەمانی عێراقی داوای ”هەڵوێست“ لە فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق دەکات لەبەرامبەر بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک.
سادق لەبان داوای لە حکوومەتی وڵاتەکەی کردووە ”بە پەلە“ متمانە لە نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک وەربگیرێتەوە و فەرمان بە سڕکردنی داواکەی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بدات.
پێشتر نەجمەدین کەریم لە نووسراوێکدا، داوای لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کرد بڕیار بدا ئاڵای کوردستان لە هەموو دامودەزگا فەرمییەکانی کەرکووک شان بەشانی ئاڵای عێراق، بەرز بکرێتەوە.
ئەو داوایەی نەجمەدین کەریم بووە مایەی خۆشحاڵیی هاووڵاتییانی کوردستان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بڕیارێکی بوێرانە و کوردانەیان دانا و دەستخۆشییان لێ کرد.
باسنيوز
