دۆکان.. چەند پارچە زەویەک لە مین پاککرانەوە
ئەحمەد فەتاح، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین سلێمانی، لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە شارەدێی بنگردی سەر بە شارۆچکە دۆکان، لە سەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، لێژنەی ڕادەستکردنەوەی زەوی پاککراوە لە مین، لە یەکەم ھەڵمەتی ساڵی 2017 ، سێ کێڵگەی مین بە ڕووبەری 80 ھەزار مەتر دووجا کە تێدا زیاتر لە 150 مین و تەقەمەنی ھەبوو، ڕادەستی خاوەنەکانیان کراوەیەوە".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین سلێمانی، گوتیشی: "ڕووبەرە پاککراوەکە، کەوتوەتە سنووری گوندەکانی ھەنجیرەو پەڵکۆ، کە بە دەیان خێزان لەو ناوچانەی دەتوانن لەمەودوا بۆ لە وەرگاو بەرووبومی و گژوگیای خۆرسک لێی سوودمەند بن".
BAS NEWS-
