ماوه‌ی سێ ساڵه‌ هیچ گرێبه‌ستێكی سه‌ربازی نه‌هاتوه‌ته‌ په‌رله‌مان

ماوه‌ی سێ ساڵه‌ هیچ گرێبه‌ستێكی سه‌ربازی نه‌هاتوه‌ته‌ په‌رله‌مان
تائێستا هیچ گرێبه‌ستێكی سه‌ربازی نه‌هاتوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تاكو ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، له‌ كاتێكدا داواكراوه‌ گرێبه‌سته‌ سه‌ربازییه‌كان بهێنرێته‌ په‌رله‌مان.



جه‌مال كۆچه‌ر، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ی سێ ساڵه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقین، هیچ گرێبه‌ستێكی كڕینی چه‌ك و سه‌ربازی نه‌هێنراوه‌ته‌ ناو په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جۆری گرێبه‌سته‌ و پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ ورده‌كاری ئاگاداربكرێینه‌وه‌".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه‌: "له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ داواكراوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌ بوار چه‌ك كراون بهێنرێنه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، تاكو دووباره‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان گرێبه‌ستیان كردووه‌".



ئاشكراشی كرد: "به‌شێك له‌ گرێبه‌سته‌كان له‌سه‌ر ده‌می نووری مالیكی كراوه‌".
BAS NEWS-
Top