هەولێر.. پارەی هاتوچۆی مامۆستایان دابەش كرا
نەوزاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتیی پەروەردە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو بڕە پارەیەیی كە ڕێكخراوی (جی ئای زەد)ی ئەڵمانی وەك هاوكارییەك بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار دابینی كردبوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.3.2017 ئەو هاوكارییەی دابەش كرد".
گوتیشی: "بڕە پارەكە بەپێی دووری (21،40،75) كیلۆمەتر، بەسەر مامۆستاكاندا دابەش كراوە، هەوەها ژمارەی ئەو مامۆستایانەی لە سەرجەم پەروەردەكان كە سوودمەند بوون لە هاوكارییەكە دەگاتە 7هەزار و 42 مامۆستا، ئەوەش جگە لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر، بڕی پارەی دیاریكراویش بریتیبووە لە 1 ملیۆن شەشسەد و چواردە دۆلار".
BAS NEWS-
