ھاتوچۆی ھەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

ھاتوچۆی ھەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە


"ئەوەی ئەم دەنگۆیەی دروست کردووە، تەنیا مەبەستی پشێوی لەبازاڕ و قازانج کردن بووە"


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دەنگۆی سەربڕینی ئۆتۆمبێلی کۆن، بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێڵی تازە، بڵاو کردەوە.



لە ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/3/2016 کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێدا ھاتووە: "ماوەی چەند ڕۆژیکە لە ھەندیک کەنالەکانی راگەیاندن، وێب سایتەکان و تەنانەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش، ھەوالێک بلاوبوەتەوە کە گوایا بەپێی بڕیاریکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ھاتوچۆی ھەرێم بۆ لەمەودوا ھەر کەسێک بیەوێت ئوتومبێلێکی تازە تۆمار بکات دەبێت ئوتومبێلێکی کۆنی بۆ سەر ببڕێت، ئەمەش ترس و دڵەرَاوکێی لەلای ھاوولاتیان دروست کردوە، بەشێوەیەک کە نرخی ئوتومبێلی لەکاتی ئیستادا لەبازار گران کردوە".


لە ڕوونکردەوەکەدا، ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر دڵنیایی دەدەینە ھاوولاتیان کە ھیچ بڕیارێکی لەم شێوەیە دەرنەچووە و لەکاتی ئیستاشدا دەرناچێت".



ھاتوچۆی ھەولێر، ئاشکرای دەکات: "ئەوەی کە ئەم ھەواڵەی ھەڵبەستووە تەنیا مەبەستی دروستکردنی پشێویەک بووە لە بازاڕی ئۆتۆمبێلدا، بۆ ئەوەی قازانجیک بکات".
BAS NEWS-
Top