حكوومه‌ت دوو بڕیارى گرنگ بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌كات
وه‌زیرى ته‌ندرووستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، دوو بڕیارى گرنگى ته‌ندروستى بۆ شارى هه‌ڵه‌بجه ده‌ركران.
د. رێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید، وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به (باس‌نیوز) ى راگیاند :" له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بڕیار درا كه میلاكی پێوست بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری بریندارانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه دابمه‌زرێت".
به‌پێی لێدوانى وه‌زیری ته‌ندروستى، له ئێستادا دروستكردنى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له قۆناغى كۆتاییدایه و به ته‌واوبوونى ده‌توانرێت تیایدا چاره‌سه‌رى پێویست بۆ بریندارانى كیمیایى هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
ده‌رباره‌ى بڕیارى دووه‌م، د. ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید، گوتى :" هه‌روه‌ها بڕیاردرا، ئه‌و بریندارانه‌ی چه‌كی كیمیاوی كه پێوستیان به ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته، له‌سه‌ر بودجه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى پێویست ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێن".
BAS NEWS-
