جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه : شه‌رمه‌زارم و داواى لێبوردن ده‌كه‌م
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، له مه‌ڕاسیمی ساڵڕۆژی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌و به‌رپرس نەبووه لە دیاریکردنی شوێنی میوانه‌كان و لیژنەی تایبەت به‌و بواره هه‌بووه.
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 16 ی ئازاری 2017 ، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مڕۆ مه‌ڕاسیمی ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، بڵاوی كرده‌وه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت :" له مه‌راسیمی ئه‌مڕۆدا، بەرپرس نەبووم لە دیاریکردنی شوێنى میوانه‌كان و لیژنەی تایبەت بەو بوارە هه‌بوو".
وه‌ك له ڕوونكردنهوهكهدا، هاتووه :" هه‌ندێك به‌رپرس له هه‌ڵه‌بجه و دەرەوەش پەیوەست نەبوون به شوێنەکانیانەوە و هەندێکیان کورسی و شوێنی بەرپرسی لایەنێکی سیاسی دیكه‌یان داگیر كردبوو و ناوەکەیان لێ كردووه‌ته‌وه و ناوی خۆیان یان کەسێکی لایەنەکەی خۆیانیان داناوه له‌سه‌ری، ئەو حاڵەتەش جێگای نیگەرانی و بێ هیوایی بووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه بڕیار بوو کەسوکاری شەهیدانی دەستی تیرۆر مەدالیای ڕێزلێنان ببەخشنە تاقانەکانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، کە چی لە ئان و ساتێکدا وا گۆڕا کە بابەتەکە تەواو جیاوازی و دەستێوەردانی تێدابوو، ئه‌مه‌ش به‌رنامه تێكدانبوو.
كاوه عه‌لی، داوای لێبوردن لە کەسوکاری شەهیداندەکات، ده‌شڵێت :" بڕیار بوو شوێنی شیاو بۆ ئەوان بێت و ئێمەی بەرپرسان ئەویشمان لێ زەوتکردن ، بۆیه من بۆ خۆم ئه‌مڕۆ شه‌رمه‌زاربووم له هه‌ڵسوكه‌وتى هه‌ندێك".
ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له كاتێكدایه ، ئه‌مڕۆ 16 ی ئازاری 2017 ، له میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمی سالیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ، هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌دی حاجی محموود ، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و شیخ ئه‌دهه‌م بارزانی و فازڵ به‌شاره‌تی به‌رپرسی لقی12ی پارتی ، مهڕاسیمهكهیان جێهێشت.
BAS NEWS-
