چوار سیناتۆری ئەمەریکا داوا دەکەن ڕووسیا و ئێران ئۆپەراسیۆنەکانیان لە سووریا ڕابگرن

چوار سیناتۆری ئەمەریکا داوا دەکەن ڕووسیا و ئێران ئۆپەراسیۆنەکانیان لە سووریا ڕابگرن
ئاژانسی فارسی ئێران بڵاوی کردەوە، چوار سیناتۆری ئەمریکایی بڕیارنامەیەکیان پێشکەش بە ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەیان کردووە، لەسەر ئیدانەکردنی کردەوەکانی ئێران و ڕووسیا لەنێو خاکی سووریادا.

بەپێی سەرچاوەکە، (جۆن مەککین)، سەرۆکی لیژنەی کاروباری سەربازیی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لەگەڵ سێ سیناتۆری دیکە بڕیارنامەیەکیان داوەتە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پیران و تێیدا پشتیوانیی سەربازی و سیاسیی تاران و مۆسکۆ لە حکوومەتی (بەشار ئەسەد) مەحکووم دەکەن و داوای پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و فریاگوزارانی نێودەوڵەتی دەکەن.

بڕیارنامەی سیناتۆرەکانی ئەمەریکا، داوای لە هەردوو وڵاتی ڕووسیا و ئێران کردووە، لە زووترین کاتدا ئۆپەراسیۆنەکانیان لەنێو سووریادا ڕابگرن و ڕێ بە کاروانە فریاگوزارییەکان بدەن، هاوکارییە مرۆیییەکان بگەیەننە ناوچە شەڕلێدراوەکان.
KDP-
Top