ماوه‌ی سێ ساڵه هیچ گرێبه‌ستێكی سه‌ربازی نه‌هاتوه‌ته په‌رله‌مان
جه‌مال كۆچه‌ر، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "ماوه‌ی سێ ساڵه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقین، هیچ گرێبه‌ستێكی كڕینی چه‌ك و سه‌ربازی نه‌هێنراوه‌ته ناو په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی له جۆری گرێبه‌سته و پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه ورده‌كاری ئاگاداربكرێینهوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه داواكراوه كه سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له بوار چه‌ك كراون بهێنرێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان، تاكو دووباره لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان گرێبه‌ستیان كردووه".
ئاشكراشی كرد: "به‌شێك له گرێبه‌سته‌كان له‌سه‌ر ده‌می نووری مالیكی كراوه".
باس‌نیوز
